به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەکڕیگیراوانی عەرەبستانی لە هەوڵ دان بۆ کۆچ پێکردنی بەزۆری خەڵکی ناوچەی گەمارۆ دراوی "ئەلسەراری" لە اپرێزگای تەعیزی یەمەن ، ئەم ناوچە یان داوەتە بەرپەلاماری تۆپخانەیی وبە هاوەنی خۆیان دا . بەکڕێگیراوانی عەرەبستانی لەماوەی رۆژانی رابردوو ١٢ جار پەلاماریان کردووە سەر ئەلسەراری ولە یەکساڵی ڕابردوو، بەدرێژەی بۆمبارانی ناوچەکانی ئەلسەراری بە هەرچەشنە چەک ، گەمارۆی سەر ئەم ناوچەیان تووندتر کردۆتەوە و ئەوشۆینەیان بەردەوام داوەتە بەرپەلاماری خۆیان دا . لە لایەکی دیکەوە ، سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن ، کوپترێکی سوپای رەژیمی سەعوودی یان لە نێوان پارێزگەکانی "مارب" و "ئەلجوف" سەرنخوون کردووە کە بەهۆیەوە دوو فڕۆکەوانی سوپای ڕەژیمی سەعوودی کوژراون . سەربازییە یەمەنییەکان رۆژی دووشەممە یش یەکێ لە باندەکانی نیشتنەوەی کوپتهر یان لە پارێزگای جیزان ، باشووری عەرەبستان داوەتە بەرپەلاماری مووشەکی خۆیان .
هەرلەم حالە دا ،"عەبدوڵڵائەلزەیدی" یەکی لە فەرماندەرانی سەربازیی یەمەن لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری فارس ، ویڕای ڕاگەیاندنی کووژران و بریندار بوونی زیاتر لە ٢٠٠ سەربازی سەعوودی دوا بە دوای پەلاماری مووشەکی بۆ سەر نەجران ، لە پێشڕەوی سوپا وهێزە جەماوەرییەکان لە اپرێزگاکانی تەعیز و ئەلجوف و بەرپەرچدانەوەی پەلامارە قوورسەکانی ترۆریستان بۆ سەر مارب باسیکردووە .
ئەم فەرماندە یەمەنییە ، جەختیکرد کوژرانی دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سەعوودی لەبەرەکانی یەمەن ، نیشان لە توانای باڵای سوپا و هێزەجەماوەرییەکان بۆ غافلگیر کردنی دوژمنی سەعوودی و بەرپەرچدانەوەی پەلامارە دڕندانەکانی ئەوان لەمەر کوشتاری گەلی یەمەن و بایکۆت و کاولکردنی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە دەکات .....
کۆتایی کورتە نامە/310